بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی هەواڵگری وکاروباری وتاردانی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە ، " عەباس موسەوی" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی لە کاردانەوە بە بایکۆتی چەند کۆمپانیای چینی لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە وتی: واشنتۆن بەم کردەوەیە ، وڵاتانی تری تەمێ دەکات لەبەر، لەبەر چاو گرتنی بڕیارنامەیەک کە تەنانەت خۆی دەنگی پێداوە.
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەروەی ئێان کردەوەکانی تیمی ترۆریسمی ئابووری ترامپی بە هۆکاری دژە ئاسایشتی تیجارەتی نێودەوڵەتی زانی ووتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو قوربانی سەرەکی تیرۆریسمی ئابووری ، ئەم ئاکارە ناپاوەجییە لەوان بایکۆتی چەند کۆمپانیای چینی ورووسی بە توندی شەرمەزار کردووە وسەبارەت بە شوێنهاتەکانی یەک لایەنەخوازانەلە چوارچێوەی ترۆریسمی ئابووری ئەمریکا بۆ کۆمەڵگەی جیهانی وشداری دەدات.
وەزاڕەتی خەزینە داری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ، پێنج کەس وشەش ڕێکخراوی چینی بریتی لە دوو کۆمپانیای سەربە کۆمپانیای گەمیوانی " کاسکۆ"ی بە هۆی پێوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران ، بایکۆت کرد. موسەوی هەروەها بە شەرمەزار کردنی بایکۆتی چەند کەس وکۆمپانیای ڕووسی بە بیانوی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی سەقامگیر، یاسایی ورەوای سووریا کە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە، وتی: زیدەخوازی ئەمریکا لە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی بایکۆت وتیرۆریسمی ئابووری لەلایەکەوە بووە بە هۆکاری دژە بەرژەوەندی خەڵک وکۆمپانیە ئەمریکیەکان وەلەلایەکی ترەوە نیگەرانی ودڵە ڕاوکیی لە وەرگرتنی ئازادی تیجارەتی نێودەوڵەتی ولاتانی تری سەبەخۆی پەرە پێداوە.
وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران پیداگری کرد: جیهانیەکان چارەیەک بدۆزنەوە بەرانبەر ئەم جۆرە دەسوەردانە ڕۆخێنەر ویەک لایەنە وسەرەڕویانانەی ئەمریکا. وەزاڕەتی خەزینەداری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە کۆمپانیایەکی هاوڕێ پێنج گەمیی ڕووسیایی بە هۆی بنپێکردنی بایکۆتەکانی واشنتۆن لە دژی سووریا بایکۆت کرد.
......
340